نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق : ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان نایاساییە
نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراقی بە هەنگاوێکی نایاسایی زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، یان کوبیش نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر پشت بەستنی تەواوی پارت و لایەنە عێراقییەکان بە یاسای بنەڕەتی وەک تاکە یاسای ئەم وڵاتە، جەختی کرد:بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق یاسایی نییە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا بەس دەبێت لە ڕێگای وتووێژو دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.
هەر لەم پەیوەندییەدا داگلاس ئالێن سولەیمان باڵوێزی ئەمریکا لە عێراقیش ڕوو لە شاندە ناردراوەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەغدا پێی داگرت: ئێستاکە کاتێکی لەبار نییە بۆ بەرپا کردنی ڕیفراندۆم چونکو مەترسیی داعش لە سەر ئەم وڵاتە بەتەواوی نەڕەویوەتەوە.
شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی دوو شەممەی ئەم حەوتەیە لە سەردانێک دا بۆ بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی لەوانە فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە بەرێوە بردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق وتووێژی کرد.
لە بارەی ئەو دیدارانەوە نووسینگهی فوئاد مهعسووم، سهرۆک کۆماری عێراق له بهیاننامهیێکدا ڕایگهیاندووە که فوئاد مهعسووم له دیداری وهفدی ئهنجومهنی باڵای ڕیفراندۆم له ههرێمی کوردستان جهختی کردووه لە سهر پێویستیی بهردهوامبوونی گفتوگۆکان و راستگۆیی بۆ چارهسهرکردنی ململانێکانی نێوان دهوڵهتی فیدڕاڵ و حکوومهتی ههرێمی کوردستان.
بهپێی بهیاننامهکه، سهرۆککۆماری عێراق ههروهها ڕاشیگهیاندووە کە: گفتوگۆی جیدی و ئاشکرا دهبێته هۆی گهیشتن به دهرئهنجامی ئیجابی و ڕێزدانان بۆ دهستووری عێراق له پێناو وهدیهاتنی بهرژهوهندییه هاوبهشهکان و بههێزکردنهوهی پهیوهندیی برادهرانهی نێوان ههردوو لایهن.
هەر لەم پەیوەندییەدا نووسینگەى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە کە، لە کۆبوونەوەى عەبادى و شاندە کوردییەکەدا گفتوگۆى ڕاشکاوانە کراوە لە سەر چارەسەر کردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا.
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا شەڕى دژى داعش و پێکەوە کارکردنى هاوبەش لە پێناو بنەبڕکردنى تیرۆر تاوتوێ کراوە.
بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.