ئاب 18, 2017 13:59 Asia/Tehran
  • 
داخوازی یۆنامی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆی بەغدا و هەولێر

وەفدی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا (یۆنامی) خوازیاری دانوستان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ تەواو پرسەکان و بە تایبەت پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدا و هەولێرە.

بە  گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "السومریه نیوز"، وەفدی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام وتوومانە کە گفتوگۆ باشترین رێگایە بۆ چارەسەریی کێشە و ناکۆکییەکان نێوان هەر دوولا و دەبێ هەولێر و بەغدا بە ڕێزدانان بۆ دەستووری عێراق سەبارەت بە پرسەکان بڕیار بدەن.

هەندێک لە میدیاکان لە زمانی "یان کۆبیچ" نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕیفراندۆم بڵاویان کردبووەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کارە بە نایاسایی دەزانێت.  

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش داوە: بەر لە هەر شتێک وەفدی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پێناو چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و لەوان ڕیفراندۆم، دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان بانگهێشتی گفتوگۆ و دانوستان دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دەستووری عێراقدا ئاماژە بە پرسی ڕیفراندۆم نەکراوە.