ئاب 23, 2017 11:26 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی سێ گوندی  دیکە لە تەلەعفەری  ئێراق

سەرچاوەکانی سەربازیی لە ئێراق باسی ئازاد کرانی سێ گوندی دیکەیان کرد لە شاری تەلەعفەر و کوژرانی لانیکەم سی و حەوت تیرۆریست.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئێراقی واع، عەبدولئەمیر یارەڵڵا  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی تەلەعفەر لە پارێزگەی نەینەوا لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  هێزی زەوینیی ئێراقی بە ئازاد کردنی  گوندەکانی خان، مجارین، تەینیە لەباشووری ناوچەی مەحلەبییە  لە تەلەعفەر، ئاڵای  ئێراقیان لەم گوندانە  هەڵکرد.

دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە  بیستەمی  ئووت لەسەر فەرمانی  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق،  ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلەعفەر کە دوایین بنکەی داعش لە باکووری ئێراق دێتە ئەژمار، دەست پێکرا،  هێزی هاوبەشی عێراقی توانیان  هێڵی بەرەڤانی تیرۆریستانی داعش تێک بشکێنن.

ئێستاکە سێ شاری گرینگی  تەلەعفەر لە ڕۆژاوای مووسڵ  ، حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک و قائم لە ڕۆزاوای پارێزگەی ئەنبار لەنیزیک سنووری سوریا لە دەستی  تاقمی تیرۆریستی داعش دایە .