تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 10:48 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی  دەرەوەی  عێراق لە بارەی گۆڕانکارییەکانی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک ڕایگەند کە ئۆپەراسیۆنی زاڵبوون بە سەر هەموو ناوچەکانی ستانی کورکووک درێژەی بووە.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران لە بەغدا،  لەم بەیاننامەیە دا هاتووە : ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرکووک بە بێ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرنج ڕاکێش کۆتایی پێهاتووە بەڵام دەوڵەتی ناوەندی  عێراق بۆ پەرەی  زاڵیەتی بە سەر هەموو ناوچەکانی عێراق، بڕیارەیان داوە.

 بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەلێت، بە پێچەوانەی بانگەشەکان، هەموو ئەو هێزانە چوونەتە کەرکووک عێراقین و تەنیا هێزەکانی بێگانە لە کەروکووک ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە.کە.کە)ن.

ئەم بە یاننامەیە نیشانی داوە ، ئامانج لە بەڕێوە چوونیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک گەڕاندنەوەی دەستهەڵاتی حکوومەتی ناوەندی بە سەر ئەو ناوچەیە بووە نەک ڕاگەیاندنی شەڕ دژی کوردەکان، هەر  بەو چەشنە بەشێکی گەورە لە کوردەکان پشتگری  لە کردەوەکانیی حکوومەتی ناوەندی دەکەن. " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆتایی دوا مۆڵەتی ٧٢ کاتکۆیی بۆ پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە کەرکووک، فەرمانی دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆن بۆ کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکان بە سەر کەرکووک و وەرگرتنەوەی بیرە نەوتییەکانیی ئەو ناوچەیە دەرکرد .

 " حەیدەر عەبادی"  بە هێزە عێراقییەکان فەرمانی داوە تا ڕادەی گونجاو لە ڕوودانی تێکهەلچوون خۆیان ببوێرن و گیانی شارومەندانی عێراقی دانیشتووی کەرکووک بپارێزن.  هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ژوئەنی ٢٠١٤ بە کەڵک وەرگرتن لە ئالۆزی و بشێوی کە بەهۆی پەلامارەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق دا ڕوویان داوە، بەشگەلێکی ستانی کەرکووک لە وان بیرە نەوتییەکانی ئەو پارێزگەیان داوەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا .

 ئامادە بوونی نایاسایی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی عێراق  لە کەرکووک لە حالێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوە لە ەهرێمی کوردستانی عێراق، ئالۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای دوو ئەوەندە کردووە .  کۆپرسی جیابوونەوە سەرەڕای نەیاریەتییەکانی  جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ سێپتەمبەر لە سەر پێداگری " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چووە. ڕێکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەوروپا و ئەمریکا ئەم کردەوەی بارزانی کە وەکوو بنپێکردنیی دەستووری عێراق دێتە ئەژمار، شەرمەزار و لە سەر پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی عێراق جەختیکردووە .