تشرینی دووه‌م 19, 2017 20:29 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆکی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کاتی دیاریکراودا

سەرۆکی ئێراق، داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد لە کاتی دیاریکراودا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ڕەسمیی کوێت  (کونا) ، فواد مەعسووم سەرۆکی ئێراق، ڕۆژی یەکشەممە پێداگری کرد ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەبێ لە کاتی دیاریکراو لەساڵی 2018 بەڕێوە بچێت و هەموو پارت و تاقمەکانی سیاسی دەبێ  پێبەندی دەستووری ئێراق بن.

فواد مەعسووم  وتیشی   دوا خرانی هەڵبژاردن،  دەبێتە هوی گرتنەبەری  بڕیاڕی  نایاسایی  بەمەبەستی چاکسازی ئەم کارەهەڵەیە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش  ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوون لە یەکێک لە ناوەندەکانی دابەشکردنی  کارتی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئێراق  پێداگری کرد : بە پێچەوانەی هەندێ قسەی ڕەوتەکانی سیاسی ، ئەم هەڵبژاردنە لە کاتی  دیاریکراو  واتە پازدەی مانگی  مەی ساڵی 2018  بەڕێوە دەچێت.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی ئێراق، داڕشتی کابینە،سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان  دیاری دەکرێت.

هەندێ ڕەوتی سیاسی لە ئێراق  هەوڵ دەدەن، بە بیانووی جۆربەجۆر ، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان  وەدرەنگ بخات.

سەرپەیڤ