کانونی یه‌که‌م 16, 2017 13:16 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی، پەلاماری ئەندامانی داعش لە سنووری سوریاوئێراقیان بەرپەرچ دایەوە

هێزی حەشدی شەعبی ڕۆژی هەینی لە ئوپراسیونێک دا بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری ئەندامانی داعش بۆسەر باکووری ڕوژاوای خاکی ئەم وڵاتە، ژومارێک لەوانیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق، لە هەوڵێکی وشیارانە  وێڕای  پێشگیری کردن لە گەیشتنی حەوت  ئوتوموبیلی هەڵگری  تیرۆریستانی داعش  کە بە تێپەڕین لە هێڵی سووری سەرسنووری ناوچەی شەنگاڵ بەنیاز بوون بێنە ناوچەی  تەل سەفوک  لە پارێزگەی نەینەوا،  ژومراێک لە تیرۆریستانیان کوشت و بریندار کرد  .

بەپێی ئەم ڕاپورتە، ئۆپراسیۆنی هێزی حەشدی شەعبی نیزیکەی چوار کاتژمێری خایاند و لە ئەنجام دا تیروریستانی داعش ناچار بوون هەڵێن.

بەوتەی عامر ساڵح، فەرماندەرێکی هێزی حەشدی شەعبی ، ئەندامانی داعش  بە هاویشتنی گوللە هاوەن بەرەو بنکەی  هێزی سنوورڤانی ئێراقی  لە هەوڵ دا بوون  تالە سوریا بگەنە  ناوچەکانی ئێراق.

 تیرۆریستانی داعش هەروەها بەشێوەی پرچ وبڵاو  لە سنوورەکانی  سوریا و ئێراق  ئامادە بوون و  جارجارێ  بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن بەنیازی  دزەکردنە نێو  خاکی ئێراقن.

هێزی حەشدی شەعبی لە بەشەکانی سنووری پارێزگەی ئەنباری ئێراق سەقامگیرن.

هێزی حەشدی شەعبی  نۆیەمی دیسەمبەری ساڵی 2017  لە دووهەمین ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیان  لە ڕۆژاوای ئێراق  کۆنتروڵی  تۆکمەوتەواوی سنوورەکانی هاوبەش لەگەڵ سوریایان  بە دەستەوە گرتووە  .

پەلاماری بەربڵاوی  حەشدی شەعبی بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستان لە بنکەکانیان  لە ناوچەی سارا لە ڕوژاوای ئێراق  بەرەو سنوورەکانی سوریا هەڵێن  .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق نۆیەمی دیسەمبەر  ، کۆتایی شەڕ بەدژی داعش لەم وڵاتەیان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ