کانونی یه‌که‌م 16, 2017 19:19 Asia/Tehran
  • ئیبراهیم جەعفەری: هاوپەیمانیی ئەمریکی پێگەی سەربازیی هەمیشەیی لە عێراق نابێ

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند؛ هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتیی لەو وڵاتە پاش شکستی داعش، پێگەی سەربازیی هەمیشەیی نابێت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلوەتەن، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە لەنێو پەیامنێراندا وتی: دەسوەردانی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ داکۆکیی لە حکومەتی عێراق لەشەڕی دژ بەداعش، مەرجدار بوو بە پێشێل نەکرانی سەروەریی وڵات و تەنیا هەتا کاتێک کە گشت لق و پۆکانی داعش لە وڵاتدا بنبڕبکرێن، لە عێراق دەمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، باقر زوبەیدی لە ڕێبەرانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بەراگەیاندنی ئەوەی کە هێشتا تیم و گرووپە خامۆش و کپەکانی تیرۆریستانی داعش لەچوار پارێزگای دیالی، مووسڵ، کەرکووک و ئەنبار ئامادەن و دەبێ لەبەرەوڕووبوونەوەیان هۆشیار بین، وتی: سەرکەوتن بەسەر داعش بەمانای کۆتایی شەڕی دژ بەتیرۆریزم نییەو نابێ بەهاسانی لەگەڵ ئەو مەترسییەدا هەڵس و کەوت بکرێ.

زوبەیدی لەبارەی حەشدی شەعبیش وتی: ئەو هیزە دەزگەیەکی نیشتمانییە کە دەبێ هاوتەریب بێ لەگەڵ یاساوڕێساکان و لەژیر سەرکردایەتی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکاندا بێت و هەرکەس کە بیرلە هەڵوەشانی حەشدی شەعبی دەکاتەوە، هەلی جم و جۆڵی بۆ تیرۆریستانی تەکفیری ڕەخساندووە.

لەهەمان کاتدا، هادی ئەلعامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراقیش بەپێداگری لەسەر درێژەدان بە بەرگری کردن، وتی: سەرکەوتن بەسەرداعش حەماسەتێکی مێژوویی بەئامادەبوون و هاوبەشیی هەموو خەڵکی عێراق بوو و ئەگەر فەتوای ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان و پێکهاتنی حەشدی شەعبی نەبوایە، عێراق هیچی لێ نەدەما.

سەرپەیڤ