کانونی دوھەم 21, 2018 12:18 Asia/Tehran
  • پێداگری عەبادی لە سەر پێویستیی پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە دیداری "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لە بەغدا، پێی داگرت لە سەر پێویستیی پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ عەبادی لەم دیدارەدا هەروەها خوازیاری بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکانی لێژنەی بەرپرسی لێکدانەوەی کاروباری فڕۆکەخانەکان بە مەبەستی چەسپانی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی بە سەر فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لە باکووری ئێراق.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی: ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێ نەوتی بەرهەم هاتوو لەم ناوچەیە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەتی ناوەندییەوە بەڕێ بکات بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش شەوی یەکشەممە لە بەیننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ دوولایەن لەم دیدارەدا جەختیان کردووە لە سەر چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیی ئێراقدا.

ئەوە یەکەم سەفەری "نێچیرڤان بارزانی" بۆ بەغدا پاش دەستپێبوونی قەران لە نێوان هەولێر و بەغدا بوو.

قەیران لە پێوەندییەکانی بەغدا و هەولێر دوابەدوای ئەوەی دەست پێ بوو کە وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو ئەو کردەوەی بارزانی بنپێکەری یاسای بنەڕەتیی ئێراق بوو.

ڕێکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەورووپا و ئەمریکا ئەو ڕیفراندۆمە نایاساییەیان ئیدانە کرد و جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.

دەوڵەتی ئێراق بۆ دەسپێ کردنی دانوستانی سیاسی لەگەڵ هەولێر شەرت و مەرجی داناوە لەوانە راگەیەندرانی فەرمیانەی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی نایاسیی جیابوونەوە، رادەست کردنی هەموو بوارگە سەرسنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، رادەست کردنی داهاتی نەوتی و غەیرە نەوتیی و داهاتی باجی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە دەوڵەتی ناوەندی  لە بەغدا..

 

سەرپەیڤ