زەریف لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دیداری کرد
سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی موونیخ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیداریو وتوێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری نێردراوی ئیرنا، نیچیروان بارزانی ئێواڕەی ئەمڕۆ یەکشەممە - بە کاتی خۆجێی لە ئۆتێلی شۆینی بەڕێوە چوونی کۆنفرانس لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف دیدار و لە بارەی گرنگترین مەسەلە ناوچەییەکان لەگەل ئەو دا ڕاوێژی کرد . ئەم دیدارە دوای وتاردانی دوکتور زەریف لە کۆنفرانسی مونیخ ئەنجامدراوە .
پەنجاو چوارەمین کۆنفرانسی ئاسایشی موونیخ لە رۆژی هەینی (٢٧ ڕیبەندان- ١٦ فیڤرییە) لە ئۆتێل " بایریشرهۆف" لە شاری موونیخ ناوەندی ویلایەتی بایرنی ئەڵمانیا دەستیبەکار کرد و ئێواڕەی ئەمرۆ یەکشەممە (٢٩ ڕیبەندان- ١٨ فیڤریە) کۆتایی بە کاری خۆی ئەدات. وەزیری دەرەوەی ئێران و وەڤدی هاوڕێ تا چەند کاژێری دیکە شاری موونیخ بەرەو مۆسکۆ بۆ بەشداری و وتار دان لە کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی "والدی" بە جێدێلن .