شوبات 20, 2018 15:51 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی هەڵمەتی پاکتاوکرانی

هێزەکانی حەشدی شەعبی وپۆلیسی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بە چوون بۆ ناوچەی ئەلسەعدونیە ، هەڵمەتی پاکتاوکرانی ئەم ناوچەیەیان لە باشووری ڕٶژئاوای پارێزگەی کەرکووک لە باکووری عێراق دەسپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە تاقمی زانیاری گەیاندنی ئەلئیعلام ئەلحەربی ، حەشدی شەعبی مەبەست لەم هەڵمەتەی لە ناوچەی ئەلسەعدونیە پاکتاو کردنی ئەم ناوچەیە لە ئەندامانی بەجێ ماوی داعش زانی وڕایگەیاند: لەم هەڵمەتە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراقیش یارمەتی هێزەکانی  حەشدی شەعبی وپۆلیسی فیدراڵی ئەم وڵاتە دەدات.

ڕۆژی دوشەممە تاقمێک لە هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی کەوتنە بەر پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش لە حەویجە وتێکەڵچوونەکانی نیوانیان دوو کاتژمیری خایاند .

بە هۆی ژماری زۆری هێرشبەران ودۆخی نالەباری کەش وهەوا بیست وحەوت کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەم تێکەڵچوونانەدا کوژران.

حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی توێژینەوەی خیرای لە بارەی پەلامار بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلسەعدونیە لە شاری حەویجە لە دەوروبەری پارێزگەی کەرکووکی دەرکردووە.

لە پاڕێزگەی بەسرەی عێراق یش ڕۆژی دوشەممە تەرمی یازدە کەس لە هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بە خاک سپێردران.

ئەم هێزانە لە جەریانی داویک کە داعش لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک داینابوو ، گیانی خۆیانیان لەدەس دا. دەوڵەتی عێراق بیست ویەکی دێسەمبەری دووهەزاروحەفدە لە کۆتایی بەشداری سەربازی تاقمی ترۆریستی داعش هەواڵی دا ، بەڵام بەجێ ماوانی ئەم تاقمە بە شێوەی پڕژوبڵاوە وجاروباز پەلامارگەلیک لە بڕێک لە ناوچەکان ئەنجام ئەدەن.

سەرپەیڤ