May 06, 2018 12:04 Asia/Tehran
  • داواکاری عەلاوی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی ئێران و تورکیا

جێگری سەرۆکی ئێراق داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایشی کرد بە بەشداری کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا لەسەر ناوی دراوسێکانی ئێراق لەسەر تەوەرەی ئاسایش و پرسی ئاو .

 جێگری سەرۆکی  ئێراق ڕۆزی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ  مەیادین پێشنیاری کرد  ئێران، تورکیا و ئێراق، لەسەر پرسی  ئاسایش و پرسی ئاو ، کۆبوونەوەی هاوبەش بەڕێوە دەبەن.

ئەیاد عەلاوی  جێگری سەرۆکی ئێراق  بە ئاماژەدان بە قەیرانی  جیددی کەمبوونی ئاو لەم وڵاتە  بەتایبەت ناوچە باشورییەکانی  وتیشی : کۆبوونەوەی ناوچەیی ئاشتی و ئاسایش  بەبەشداریی ئێران، تورکیا و هەروەها  ئەتیوپی لەبەر بەنداوی نەهزە  پێویستە.

تەتیوپی خەریکی  چێکردنی  بەنداوی نەهزە  وەک گەورەترین  بەنداوی کارەبای ئاویی کیشوەی ئەفریقا  لەسەر چۆمی  نیلی ئاوی   لە نیزیکی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوودانە کە بە دوای چێگردنی  ئەم  بەنداوە ، ئەگەری   وشکەساڵی  و کارتێکەرییەکەی بەسەر  کشت و کاڵ و ئاوی خواردنەوەی میسر، لە ئارادایە.

سەرپەیڤ