سەرکونسولی ئێران لە کەربەلا : ئێران خوازیاری ئێراقێکی سەربەخۆو زەنوێرە
میرمەسعوود حسینیان "ی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا وتی : ئێراقێکی سەربەخۆ ئازادو پاوەجێی و زەنوێر ویستی ئێرانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا سەرکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا شەوی پێنجشەمە لە ڕێ و ڕەسمی ئێوارە خوانی ئەمیری هۆزی حەمیری ئێراق وتیشی : پەیوەندی دوو وڵات بە تایبەت لە گەڵ هۆزەکانی ئێراق نزیک و برایانەیە و دەبێ لە بوارە جوراوجورەکان پەرە بستێنێ . ناوبراو جەختی کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا کە لە کاتی قەیران شەڕ و دژواریدا لە پاڵ ئێراقدا بووە لە کاتی بنیاتنانەوەش لە پاڵ دەوڵەت و گەلی ئێراقدا دەبێت .شەیخ حەمیری ئەمیری هوزی حەمیریش لەو ڕێ و ڕەسمە دا وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵی ئێران بۆ بەرگری لە ئێراق لە هەمبەر تاقموکەی تڕوڕیستی تەکفیری داعش خوازیاری پەرەی پەیوەندی نێوان ئێران و هۆزەکانی ئێراق بوون . لەو دیدارەدا هەروەها شێخ حەمیری چەکێکی جەنگی کۆن هی شەڕەکانی ئێراقی پێشکەشی سەرکونسوڵی ئێران کرد .