حوزه‌یران 18, 2018 20:36 Asia/Tehran
  • وشداری دانی حەشدی شەعبی عێراق بە دەوڵەتی ئەمریکا

ڕێکخراوی هێزی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی دوابەدوای پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایی بۆ سەر بنکەی ئەم هێزە لە سنووری عێراق وسووریا بە واشنتۆن وشداری دا لەمەڕ دەرنجامی ئەم کردەوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەشدی شەعبی عیراق ئەمڕۆ لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی خۆی بۆپەلاماری شەوی یەکشەممەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا ، دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی عێراقی بە هێڵی سوور ڕاگەیاند ، ئەم هێزانە لە تەنیشت هێزەکانی تری چەکداری عێراقی ولەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشت هێزە چەکدارەکان لە ڕێگای بەرەڤانی کردن لە وڵات ئیزن نادات خوینی خۆراگری ، بەرەڤانی کارانی نیشتمان وناموسی عێراق پاماڵ بێت.لە بەیان نامەی حەشدی شەعبی دا هەروەها هاتووە: شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکایی بنکەی تیپەکانی ٤٥و٤٦ی ئەم رێکخراوەیە کە فەرمانبەریەتی بەرەڤانی هێلی سنووری لەگەڵ سووریای لە ئەستۆ دایە ، بە دوو مۆشەکی ڕێنوێنی کراو دایە بەر دەسڕێژ کە بووەهۆی کوژرانی ٢٢کەس وبریندار بوونی ٢٢کەسی تر. حەشدی شەعبی پەلاماری ئەمریکا ی بە تولە سەندنەوەلە بەسیجی جەماوەری عێراق بۆ پاکتاوکردنی بوکەماڵ لە بوونی تیرۆریستەکانی داعش وبوارچێ کەر بۆ زاڵبوونی هەمدیسانی ئەندامانی تەکفیری لەسە رکەرتی سنووری عێراق و سووریا زانی ولەسەر دامەزرانی لێژنەیەک بۆ لێکدانەوەی هۆوهەگەر ووردیاتی ئەم پەلامارە پیداگری کرد. هێزەکانی حەشدی شەعبی بەپیی یاسای پەسەند کراوی پەرلەمانی عیراق لەوان هێزەکانی فەرمی وژێر فەرمانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەن. 

سەرپەیڤ