ته‌مووز 14, 2018 15:48 Asia/Tehran
  • دەستپێکی ژماردنەوەی بەدەستی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق لە دهۆک

ژماردنەوەی بەدەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق لە پارێزگەی دهۆک دەست پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، ئەمڕۆ شەممە چواردەی جولای  ڕەوتی  ژماردنەوەی بە دەستی  هەڵبژاردنی دەنگی  خولی چوارەمی پەرلەمانی ئێراق لە پارێزگەی  دهۆکی هەرێمی کوردستان، دەستی پێکرا.

پارتە ناڕازییەکان لە هەرێم لەوان  هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و داد، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی ، کە بڕوایان بە گزیکاری  بەربڵاو لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەبوو،  ئەم  ژماردنەوەیەیان بایکۆت کرد و نوێنەرانی خۆیان  نەنارد .

بەرلەمەش  ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکانی کەرکووک، هەولێر و سلێمانی  ئەنجام بووە و بەپێی ئاماری بەرایی   ئەنجامی ژماردنەوەی بەدەست  کەبەشێوەی بەرتەسک  و تەنیا بۆ سندووقگەلێک کە سکاڵای لەسەر کراوە، ئەنجام بووە  جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامی ژوماردنەوەی ئەلەکترونیکی  نەبووە  .

پارتەکانی ناڕازی خوازیاری  ژماردنەوەی بەدەستی  هەموو دەنگەکانن  بەڵام ئەم ژماردنەوەیە بەشێوەی بەرتەسک  لەسەر ئەو سندووقانە ئەنجام دەگرێت کە سکاڵایان لەسەر بەرزکراوەتەوە.