چاوپێکەوتنی هادی عامری لەگەڵ سەید عەمار حەکیم لە بەغدا
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی هەڵبژاردنی فەتح دیداری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق ، ڕۆژی هەینی لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی ئەم وڵاتە لە بەغدا دیداری کرد .
سەید عەمار حەکیم لەم چاوپێکەوتنەدا داوای لە دەوڵەتی ئێراق کرد جێبەجێ کردنی خواستی یاسایی خۆپیشاندەران لە پارێزگەی بەسرە و چەند پارێزگەی دیکە کە داوای باشتر بوونی ڕەوشی خزمەتگوزاری و ئیش و کار و لەناوبردنی گەندەڵی دەکەن، خێراتر بکاتەوە .
ناوبراو لە سەر ڕاوەستان لە تەنیشت خۆپیشاندەران و هاوپشتی لەگەڵ داواکارییەکانی ئەوان پێداگری کرد و وتی : خۆپیشاندانگەلێک کە لە پارێزگەکانی ئێراق ڕوو دەدات دەبێتە هۆی ئەوەی پێکهێنانی دەوڵەتی خزمەتگوزار کەوێتە سەرۆی هەموو کارەکاان و تاقمە سیاسییەکانیش بەرپرسایەتی خێراترکردنی پێکهێنانی دەوڵەت بگرنە ئەستۆ.
خەڵکی شاری بەسەر لە ڕ ۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەوە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی ئاڵۆزی خزمەتگوزاری و نەبوونی ئیش و کار لە پارێزگەی بەسرە دەستیان دایە خۆپیشاندان و ئەم خۆپیشاندانە گەیشتووەتە شارەکانی دیکەش .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی رەوتی حیکمەتی ئیسلامی ، سەید عەمار حەکیم هەروەها داوای درێژەی وتووێژەکانی کرد بۆ دەسڕاگەیشتن بە هاوپەیمانیی شیاو و گرینگایەتی دان بە بەرژەوەندییەکانی گشتی لەجیاتی بەرژەوەندی تاکەکەسی .
لەم دیدارەدا هەروەها گۆڕانکارییەکانی ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی لە ئێراق ، وتووێژی لەسەر کرا.