ئاب 07, 2018 11:06 Asia/Tehran
  • کوژرانی یازدە سەرکردەی مەیدانیی داعش لە ئۆپراسیۆنی هێزی حەشدی شەعبی

هێزی تایبەتی گوردانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت دا لە ناوەڕاستی پارێزگەی سەلاحەدین لە باکووری ئێراق، زەبرێکی قورسی دا لە ناخی تاقمی تیرۆریستیی داعش .

بەپێی ڕاپورتی پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیونی کوردی کەناڵی جیهانی سەحەر،  سەرچاوەیەکی مەیدانیی ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژەدان بە وردیاتی ئۆپراسیۆنی  حەشدی شەعبیی ئێراق  بۆ ناسینەوەی تیرۆریستان وتی  : بنکە نهێنییەکانی داعش هاوڕێ لەگەڵ یازدە سەرکردەی مەیدانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە بنکەی خۆیان لە دەورووبەری بەشی باشووری شاری سامەڕا خەریکی  خۆ تەیار کردن بوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە ناوچەدا کە لەلایەن هێزی تایبەتی ئەم گوردانە ناسێندرانەوە.

بەرپرسایەتی دابین کردنی ئاسایشی  بەشێکی بەربڵاوی شاری سامەڕا و ناوچەکانی دەورووبەری  ڕادەستی  هێزی گوردانی ئاشتی  حەشدی شەعبی کراوە هەتا لە پەلاماری  داعش، پێشگیری بکرێت.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراقیش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزی ئیدارەی هەواڵگری سەربازی لە تەنیشت  دەزگەی  ئاسایشی نەتەوەیی بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاری ورد و دروستی ئاساییشی،  هەمارێکی  چەکەمەنی ژێرزەوینییان لە ناوچەی  زەبعە لە باشووری رەتبە لە پارێزگەی  ئەنبار دۆزییەوە و تێکیان شکاند.

یەحیا ڕەسووڵ  وتەبێژی ناوەندی  هەواڵگری  ئاسایشیی ئێراقیش لە بەیاننامەیەک دا  ڕایگەیاند: یەکەگەلێکی  هێزی پۆلیسی فیدراڵ لە ئۆپراسیۆنی پشکنین لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی کەرکووک سێ تیرۆریستی داعشییان گرت و ژومارێک بومب و مووشەکی کاتیوشا و کەپسوول ئوکسیژنیان دۆزییەوە و دوو ئوتوموبیلی سەر بە تیرۆریستانیان لە ناوبرد .

 

سەرپەیڤ