ئه‌یلوول 22, 2018 21:23 Asia/Tehran
  • هاوخەمیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ خەڵکی ئەهواز

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر رێوڕەسمی ڕژەی سەربازی لە شاری ئەهواز، هاودەردی خۆیی لە گەڵ ئێرانییەکان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نەهرەین، حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕێوڕەسمی ڕژەی سەربازی ئەهواز و ئیدانەی کرد.

ناوبراو ڕایەگەیاند: ئێمە ئەو هێرشەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کە هێزەکانی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ڕژەی سەربازی لە شاری ئەهواز کردە ئەمانج ئیدانە دەکەین. هەروەها ئێمە خەمی خۆمان لە گیان لە دەستدانی ژمارەیەک هێزی سەربازی ئێران و خەڵکی سڤیل و منداڵان و ژنان ڕادەگەیێنین و هاودەردی خۆمان بە دراوسێمان واتا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیێنین و لە ئەو خەمەدا خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین و هیوا دەخوازین کە هەموو نەتەوەکان لە ئاسایش و ئاشتیدا بەسەر ببەن.