ئه‌یلوول 24, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • بۆردومانی بنکەی حەشدی شەعبی لە ئێراق لەلایەن هاوپەیمانیی بەناو دژەداعش

دووهەم جار لەچەند مانگی ڕابردوو، بنکەیەکی حەشدی شەعبی لەناوچەی ئەلقائیم لەڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار(رۆژاوا)ی ئێراق، کەوتە بەرپەلاماری هاوپەیمانیی بەناو بەرەنگاربوونەوەی داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی ئێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانیی بەناو بەرەنگاربوونەوەی داعش جێگیر لە پێگەی"ئەلفوسفات" لەسارای ڕۆژاوایی پارێزگای ئەنبار، یەکێک لە بنکەکانی حەشدی شەعبییان لەناوچەی سەعدە ی سەربەشاری ئەلقائیم تۆپباران کرد.

"قااسم مصلح" سەرکردایەتی میحوەری رۆژاوایی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەئاماژە بە لەئەنقەست ئەنجامدرانی پەلامارەکە، وتی: بنکەکانی حەشدی شەعبی شوێنێک بۆ تاقیکاریی چەکئامێریی هێزەکانی هاوپەیمانیی بەناودژە داعش نییە.

سەرکردایەتی حەشدی شەعبی١٧ی ژۆئەنیش ڕایگەیاند، بەهۆی پەلاماری ئاسمانیی سەر یەکێک لە بنەکانی ئەو ڕێکخراوە لەسەرسنوور لەگەڵ سوریا بیست و دوو کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەکەرتی سنووریی ئێراق لەگەڵ سوریا کوژران و ١٢کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوپەیمانیی بەناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەسەرکردایەتی ئەمریکا وەک ڕابردوو، هاوکارییەکانی لەگەڵ توێژو ئاڵقە شاراوەکانی داعش بۆ بەردەوام کردنی جم وجۆڵەکانی لە سوریا و ئێراق، درێژە پێ دەداو لەو چوارچێوەدا لاوازکردنی سیستەمی بەرگریی ئێراق لەبەرنامەی کاری بەرپرسانی ئەمریکی دایە.

سەرپەیڤ