تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 20:38 Asia/Tehran
  • سەقامگیر کرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە نەجەفی ئەشرەف

بەرپرسیی " حەشدی شەعبی" لە نەجەفی ئەشرەف" لە جێگیر کرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی داوتەڵەبی ئەم ڕێکخراوەیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارێزگایە لە سەرووبەندی ئەربەعینی حسێنی هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم " قاسم ئەلخاقانی" بەرپرسیی هێزەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە نە جەف بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : هێزەکانی داوتەلەبی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنیەتی وڕێکخراوەکانی حەرەکەتی زیارەتکاران، دانی خزمەتی پزیشکی ، تەندوروستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی نەجەف سەقامگیر بوونە.ئەلخاقانی وتی: هاوئاهەنگی پێویستی ئەمنیەتی بە فەرماندەریەتی پۆلیس ودەزگاکانی ئەمنیەتی عێراق بۆ هاوکاری لە پێناوی خزمەت وپشتیوانی لە زیارەتکاران درێژەی هەیە . سیی هەزار هێزی ئەمنیەتی عێراق یش بۆ دابین کردنی ئەمنیەت وسەلامەتی زیارەتکارانی ئەبا عەبدوڵلا الحسێن بەسیج بوونە. بیستەمی مانگی سەفەری ساڵی ١٤٤٠ کۆچی مانگی سیی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ئەربەعینی حسێنی ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ویارانی بە ئەمەگیان لە سارای کەربەلایە . ملیۆنان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان لەم ڕۆژەدا بۆ بەشداری کردن لە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی دەچنە شاری کەربەلا لە باشووری عێراق. ساڵی ڕابردووفرەتر لە دوو ملیون زیارەتکاری ئێرانی لە رێووڕەسمی ئەربەعینی حسێنی ع لە کەربەلا بەشداریان کردبوو.

سەرپەیڤ