تشرینی دووه‌م 12, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • ئامانجەکانی گەشتی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس

نوێنەری هاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ئامانج لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لەوان کوەیتی ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی ئەو وڵاتانە لە بنیات نانەوەی شارە وێران بووەکانی عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "عەلی سەعدون" لە دیمانەی تایبەتی لەگەڵ ماڵپەڕی"بەغداد ئەلیەوم" وتی: ئامانج لە سەفەری "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بۆ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و گوڕینەوەی ئەزمون و ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی ئەو وڵاتانە لە بەشی بنیات نانەوەی شارە کاولبووەکانی عێراقە.

عەلی سەعدون وتی: لەو سەفەرەدا بواری پێویست دەڕەخسێنێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە عێراق ، بەسەرنجدان بە نزیکایەتی عێراق لەباری جوگرافیایی بەو وڵاتانە.

ناوبراو پێی داگرت، ڕاکێشانی سەرمایەی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بۆ عێراق لەداهاتوودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی ئەو زیانانەی لەوانەیە عێراق لە سەپاندنی سزای ئابووری عێراق بەسەر ئێران، لەگەڵیاندا بەرەوڕوو بێ ، چونکە عێراق لەبنەڕەتڕا پشت ئەستورە بە هاوردەی کاڵای ئێرانی.

شیاوی ئاماژەیە کە سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) لە یەکەم قۆناخی گەشتە دەرەوەییەکەی ، گەیشتە کوەیت.