کانونی دوھەم 30, 2019 18:06 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێراق: بەشداری هیچ جەمسەرێک لەدژ ئێراندا نابین

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: بەغدا بەشداری هیچ میحوەرێک لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕەوتی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف" ی هاوشانی ڕووسی خۆی لە مۆسکۆ وتی کە بەشداری هیچ میحوەرێک لەدژ ئێران نابین.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هاوکاریی سەربازی وئاسایشی لەگەڵ ڕووسیا ، شکست هێنان بەداعش لە سوریا و عێڕاق دەستەبەر دەکا.

محەممەد عەلی حەکیم هەروەها لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریا وتی: یەکێتی سوریا هۆکاری سەرەکییە بۆ چەسپاندنی سەقام لەو وڵاتە.

لاڤرۆفیش لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا وتی: مۆسکۆ یارمەتی عێراقییەکان دەدا هەتا توانای سەربازییان پەرەپێ بدەن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بۆ ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا دەرکرد کە تێیدا هاتووە، کردەی ئەمریکا لە پەرەپێدانی کڵاڤۆکە نوێکان، مەترسیی شەڕێکی ناڤۆکی زیاد دەکا.

ئەو بەیاننامەیە دوو رۆژ پاش ئەوەی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەستی کردووە بە بەرهەم هێنانی ژمارێکی نادیاری کڵاڤۆکی ناڤۆکیی نوێی جۆری W76-2 دەرکرا.

سەرپەیڤ