شوبات 23, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ بوژاندنەوەی

نوێنەری هاوپەیمانیی "البناء" لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پیلانی نوێی ئەمریکا لەو وڵاتە بۆ بوژاندنەوەی داعشی دوو وشداریی دا.

"محەممەد بەلداوی" نوێنەری هاوپەیمانیی "البناء" ئەمڕۆ شەممە لە ماڵپەڕی ئەلمەعلومە وتی: ئەمریکا ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا گواستۆتەوە ناو پێگەکانی خۆی لە عێراقدا.

بەلداوی پێی داگرت: هەوڵی ترۆریستانی داعش بۆ ڕادەست کرانی خۆیان و خێزانەکانیان بە ئەمریکییەکان بێ هاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا، سەلمێنەری بارستای هاوکاریی نێوان ئەمریکاو داعشە.

لەلایەکی دیکەوە، "قوسەی ئەنباری" بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوی بەدر لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق ، جم و جۆڵی ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی ژمارێک ناوچە لەپارێزگای ئەنبار بەدەست تەکفیریەکان بکەوێ، ی لەقاودا و وتی: هەموو هەوڵی ترۆریستان لەناوخۆی ئەنباردا بەچاودێریی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمریکییەکان ئەنجام دەگرێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند، بەنیازنییە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بباتەدەر. ئەو کردەی ترامپ بووە بەمایەی ناڕەزایەتی و تووڕەیی عێراقییەکان.

بە لەناوبرانی داعش لە عێراق لە دیسەمبەری٢٠١٧، خەڵک، پارت ولایەنەکان، کەسایەتی ومیدیا عێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی بیانی لەوان ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ