ئادار 12, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • رۆحانی: حەشدی شەعبی جێگەو شوێنێکی زۆر گرینگی لەسەقام و بەهێزکرانی هاودەنگیی نیشتمانیی عێراقدا هەیە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ"فالح فەییاز" سەرۆکی حەشدی شەعبی لەبەغدا وتی: ئەو ڕێکخراوە، جێگەو شوێنێکی زۆر گرینگی هەیەودەبێ لەسەقام، فەرهەنگ و بەهێزکرانی هاودەنگیی نیشتمانیی عێراقدا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، "حەسەن ڕۆحانی" وێڕای پەسندانی خەبات، فیداکاری و شانازی خوڵقاندنی حەشدی شەعبی لەبەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و هێنانەدی سەقام وئاسایش لە عێراق، وتی: بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان لە عێراق بەهۆی خەباتی خەڵکی عێراق هاتەدی.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئامادەبوون و فەتوای زانا بەناوبانگ و هەڵکەوتەکان لە ئێران و عێراق لەئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و لەدژ ئیستعمار بەقازانجی نەتەوەکانی ناوچەی،  بەنرخ زانی و وتی: خەباتی گەلی عێراق، شانازیەک بوو بۆ موسڵمانان و جیهانی ئیسلام.

رۆحانی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ ئیرادەی دوو گەل و دوو حکومەت لەسەر پەرەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵی هەموو بەرپرسان لەوبارەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەربەعینی حوسێنی و ئامادەبوونی بەملوێن کەسیی زیارەتکارانی ئەباعەبدوڵڵاهولحوسێن(ع) لە عێراقیشی بەباشترین هێمای عیشق و ئەڤینی خەڵکانی دوو وڵات بە ئالوبەیت(ع) زانی و هیوای خواست، ئامانجەکانی دوو نەتەوە لەئاراستەی ئاشتەوایی و گەشەپێدانی ناوچە، بێتەدی.

فالح فەییاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا، سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراقی بەگرینگ و لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات زانی و وتی: پەرەی پەیوەندیی و هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق بوارخۆشکەر دەبێ بۆ گۆڕانکاریی مەزن لە ناوچەدا.

فەییاز بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە عێراق هەردەم خۆی بە داکۆکیکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانێ لەبوارە جیاجیاکاندا، وتی: عێراقییەکان شانازی دەکەن بە دەسکەوت و پێشکەوتنە سیاسی، ئابوری ، ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی وڵاتی دراوسێ وبرادەری خۆیان واتە ئێران.