ئێراق پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر نیوزیلەندی ئیدانە کرد
ئادار 15, 2019 18:28 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ئێراق وێڕای ئیدانەکرانی پەلاماری تیروریستی لەنیوزلەند پێداگری کرد کە ئەم ڕوواوانە نیشان دەدات کە هیچ وڵاتێک لە تیروریزم لە ئەمان دا نییە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، میدیاکانی نیوزیلەندی بەیانی ئەمڕۆ هەینی باسی پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر مزگەوتی نور لەشاری کریستچرچ یان کرد .
لە ڕەوتی ئەم پەلامارانە بۆسەر نوێژکەرانی مزگەوتی نوور، پەنجا کەس کوژران و سی کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم پەلامارە تیرۆریستییە بەرەوڕووی کاردانەوە و ئیدانە کران و ڕەخنەی بەرفراوان بووەوە بە چەشنێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئێراقیش ئەم پەلامارەی ئیدانە کرد.
ئەحمەد ساف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند کە ئەم دامەزراوە ئێراقییە ، بە وردبینییەوە ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە ، پێ و شوێن دەگرێت.