ئادار 24, 2019 10:25 Asia/Tehran
  • سەردانی فەرمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ میسر

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆی لەکاتی دەسنیشانکرانی بۆ ئەو پۆستە، گەیشتە میسر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند؛ "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی  شەممە لەسەروی شاندێکی پلەبەرزدا گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

ئەوە، یەکەم سەفەری دەرەوەیی فەرمیی عادڵ عەبدولمەهدی پاش دەسنیشانکرانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە٢٤ی ئۆکتۆبرە.

ئەو سەرچاوە ڕاشیگەیاند؛ عەبدولمەهدی لەو سەفەرەدا ، لەگەڵ "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆک کۆماری میسر و "مستەفا مەدبولی"سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار و لەبارەی ڕێگاکانی پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بەتایبەت لەبواری ئابوری و هاوکاریی هەواڵگریی لەشەڕی دژ بەترۆریزم، دانوستان و وتووێژ دەکا.

ناوبراو پێش بینی کرد، دانیشتنێکی سێ قۆڵی بەڕێوەبچێ لەنێوان عەبدولمەهدی، سیسی و عەبدوڵڵای دووهەم پاشای ئۆردۆن کە لەوانەیە بەزوویی سەردانی قاهیرە بکات.