دەنگی پەرلەمانی ئێراق بە دوو وەزیری پێشنیارکراوی کابینەی عەبدولمەهدی
تشرینی یهکهم 11, 2019 16:52 Asia/Tehran
پەرلەمانی ئێراق دەنگی متمانەی دا بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پەروەردە و فێرکاری و تەندروستی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلعالەم پەرلەمانی ئێراق بە سوهی حسین وەزیری پێشنیار کراوی پەروەردە و فێرکاری دەنگی متمانەی دا . ئەو پۆستە لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە بە هۆی ناکۆکیگەلی سیاسی بە بێ وەزیر مابوەوە . پەرلەمانی ئێراق هەروەها دەس لە کار کێشانەوەی وەزیری تەندروستی قەبووڵ کرد و لە هەمان دانیشتندا دەنگ دان سەبارەت بە جەعفەر سادق عەلاوی بۆ هەڵبژرادنی ناوبراو وەک وەزیری تەندروستی بەڕێوە چوو و عەلاوی دەنگی متمانەی وەرگرت. عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پێناوکەم کردنەوەی کابینەی ئەو وڵاتە پێنج وەزیری لەسەر کار لابرد و کەسانێ نوێ بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە ناساندە پەرلەمانی ئێراق .