تشرینی دووه‌م 03, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی دەستوەردانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە بشێوییەکانی عێراق

ئەندامانی تۆڕی شۆڤاریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کە خەریکی ھەڵخراندنی ناڕازییان لە خۆپیشاندانی شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق بوون، قۆڵبەست کران.

ماڵپەڕی ئەلخەلیجولجەدید بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ دەنگی عێراق ڕایگەیاندووە: ڕێکخراوەی ھەواڵگریی عێراق تۆڕێک و گروپێکی شۆڤاریی قۆڵبەست کردووە کە سەر بە ڕێکخراوەی ھەواڵگریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆڤارانی ئەم تۆڕە لە نێو خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریری بەغداو شارەکانی دیکەی عێراق ئامادە دەبوون کە جیا لە بارەبووی دراڤی، خەڵکیشیان دژی دەوڵەتی عێراق ھان داوە.

ئەم تۆڕە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ «تەحنون زاید» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەرپرسی ھەواڵگرییە دەرەکییەکەی لە پەیوەندی دا بوونە کە لە ئێستادا خەریکی ڕاوێژن و بە نێوەندگریی بەربڵاو لەگەڵ لایەنە ڕۆژئاواییەکان بەنیازی چارەسەر کردنی ئەم کێشەیەن لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی دا.

خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراوە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان. کەچی بەعسییەکان و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و بڕێک لەو ڕەوتە لادەرانەی کە لە لایەن ڕۆڵگێڕانی دەرەکییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق بەرەو توندوتیژیی نێو شەقام و بازاڕ پاڵ پێوە دەنێن. بڕێک لە سەرچاوەکانی عێراق و ناوچەکە گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بە بارەبووی ھێندێک لە ناڕازییان لە ئاراستەی توندوتیژی نواندن لە شەقامەکان و ڕاپەڕاندنی سیناریۆی کوشت و بڕ بەکاریان دێنن.

 

سەرپەیڤ