کاربەدەستێکی عێراقی : یاسای نوێی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان نێردرا
سەعد حەدیسی وتەبێژی راگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق رۆژی یەکشەممە بە شیکردنەوەی هەندێ بڕگەی نوێی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە باسی واژوکرانی ئەم یاسایە دەکات لە کابینە و نێردرانی بۆ پەرلەمان .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سەعد حەدیسی وتیشی گرنگترین خاڵی ئەم یاسایە ئەوەیە کە تەمەنی بەربژاری هەڵبژاردن دەبێ 25 ساڵی تەواو بێ وێڕای ئەوەی کە بەڕێوەبەر و بەرپرسی حکومەتیش نەبێ .
حەدیسی وتیشی بابەتی گۆڕاوی دیکە لە یاسایی نوێدا ژماری کورسیەکانی پەرلەمانیە کە 251 کورسی دیاریکراوە .
هەموار کردنی یاسای هەڵبژارنەکانی عێراق لە کاتێکدایە کە هەندێ شاری عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی رابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەوشی نەگونجاوی ڕاژەکاری گشتیی و بێکاری و گەندەڵی ئیداری بوو کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .