تشرینی دووه‌م 29, 2019 07:40 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئێران داوای لێبوردنی کرد

وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر بەڵێنمەندیی دەوڵەتەکەی بۆ پاراستنی شوێنی دیپلۆماسی و دیپلۆماتەکانی ئێران پێی داگرت.

دوابەدوای ھێرش کردنەسەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەجەفی پیرۆز، «موحەممەد عەلی حەکیم» وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و جەماوەری ئێران داوای لێبوردنی کرد.

شەوی پێنج شەممە دەستەیەک ھێرشبەری دەمامک لەچاو لە قەواخی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی تێکچڕژاوی ئابووری لە عێراق پەلاماری کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری نەجەفیان داو بەشگەلێکی ئەم شوێنەیان سووتاند.

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئیدانەکردنی ھێرش کرانەسەر کونسولخانەی ئێران لە شاری نەجەف، داوای ھەڵس و کەوتی بەرپرسانەو لێبڕاوانەو کاریگەری دەوڵەتی عێراقی کرد لەگەڵ تێکدەران و ھێرشبەراندا.

ھەرلەم حاڵەدا عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیارگەلێکی جیاجیادا سەرۆکی کاروباری ئاسایشتی لە شاری نەجەفی گۆڕی و سەرۆکی شانەی قەیرانی لە پارێزگای زیقاریش دا لابرد.

ھێندێک لە شارەکانی عێراق لەوانە ناجەف و ناسریە لە شەوی ڕابردووەوە ھەروا ئاڵۆزن.

 

سەرپەیڤ