کانونی یه‌که‌م 12, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی فەتح: سەرۆک کۆماری ئێراق تادوو ڕۆژی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی دەناسێنێ

هاوپەیمانیی فەتح لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتی یاسایی و هەتا دوو ڕۆژی داهاتوو، سەرۆک وەزیرانی نوێ دەناسێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، هاوپەیمانیی فەتحی عێراق باسی شەش بەربژێری کرد بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی پاش ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی"عادل عەبدولمەهدی" و هۆی لەقاونەدرانی ناوی ئەو بەربژێرانە بۆ میدیاکان وهەروەها کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ڕوون کردەوە.

"محەممەد کەریم" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لەپەرلەمان وتی: "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆمار لەماوەی دوو رۆژی داهاتووداو پێش کۆتایی مۆڵەتی یاسایی، سەرۆک وەزیرانی نوێ رادەسپێرێ بۆ پێکهێنانی کابینە. فراکسیۆنە سیاسییەکانیش خەریکی تاووتوێی پێشینەی شەش بەربژێری ناوداری نیشتمانی وبەتوانان بۆ بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران. بەڵام شووناسی ئەو بەربژێرانە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکرا، چونکە چەند لایەنێک لەهەوڵی فەشەل کردنی وڵات لەڕێی سیاسی و میدیایین و دەیانەوێ وڵات بەرەو بۆشایی یاسایی پاڵ پێوەنێن.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەو هەواڵ وڕاپۆرانەی میدیاکان لەبارەی بەبژێرانی سەرۆک وەزیریی تائێستا بڵاویان کردۆتەوە، دوورن لەراستی و کەسایەتییەکی نوێ کەپاڵپشتیی مەرجەعییەتی دینی و خۆپێشاندەرانی لەپشتە، دەبێ بەسەرۆک وەزیران و لەدوو ڕۆژی داهاتوودا، شووناسەکەی ڕادەگەیێندرێ.

مۆڵەتی یاسایی هەڵبژاردنی جێگرەوەی "عادل عەبدولمەهدی" لە هەژدەی دیسەمبەر کۆتایی پێ دێ و بەقسەی کارناسان ئەگەر گرووپ ولایەنە سیاسییەکانی عێراق لەوماوەدا نەتوانن سەرۆکی نوێی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکەیان بناسێنن، بۆشاییەکی یاسایی لەوڵاتدا دروست دەکا.

پێشتر هەواڵ وڕاپۆر لەبارەی بەربژێرانی شیمانەیی سەرۆک وەزیریی لەمیدیاکاندا بڵاوکرا بووەەوەو ئەگەری بەربژێریی "فالح فەییاز"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وەک بەربژێری خەنیمی "عەبدولوەهاب ساعدی" لەئارادایە کە فراکسیۆنی نوجەیفی، عەلاوی و ژمارێک کەسایەتی دیکەی گرووپ ولایەنەکان لەهەوڵدان ناوبراو بکەنە بەربژێر، ئەوە لەکاتێکدایە کە کوردەکان نەیارن لەگەڵ بەربژێریی هەر کەسێک کە پێشینەی سەربازیی هەبێت.