کانونی یه‌که‌م 14, 2019 10:32 Asia/Tehran
  • راگێندرانی شەرتی داکۆکیی لە بەربژاریی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە لایەن رەوتی حیکمەتی نیشتمانیەوە

نوێنەرێکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە رابەریی سەید عەمار حەکیم شەرتی ئەم فراکسیۆنەی بۆپشتیوانی کردنی بەربژاری سەرۆک وەزیری نوێی ئەم وڵاتە راگەیاند .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوەم ، حەسەن فەدعەم نوێنەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند ، حیکمەتی نیشتمانیی پشتگری هیچ بەربژارێک ناکات مەگەر ئەوەی کە ئەو کەسە سەربەخۆ و جێ بڕوای تەواوی شارومەندان بێ .

 فەدعەم وتیشی: فراکسیۆنی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بەشێک لە فراکسیۆنێکی گەورەتر نیە ، بەڵکوو خۆی فراکسیۆنێکی سەربەخۆیە .

هەندێ سەرچاوەی عێراقی بەربژاری پەرلەکان بۆ سەرۆک وەزیری کاتیان محەممەد شەیاع سودانی راگەیاندووە .

ناوبراو وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەندامی پەرلەمانی عێراقە .

ئێستا فراکسیۆنی فەتح بە رابەریی هادی عامری بەرپرسی ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقە .