کانونی دوھەم 10, 2020 12:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی ئیسراییل بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی حەشدی شەعبی

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە تەقینەوە لە نزیکی سنووری نێوان ئێراق و سووریا ڕووی داوە و بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی وەبەر پەلامار کەوتوون.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادینی لوبنان شەوی ڕابردوو رایگەیاند کە تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری نێوان ئێراق و سووریا ڕووی داوە و ڕاشیگەیاند: راپۆرتە بەراییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تەقینەوەیە بە هۆی بۆردومان بووە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئیتیجاهی ئێراقیش ڕاپۆرتی دا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل شەوی هەینی بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لە سنووری نێوان ئێراق و سوریا کوتاوە.

 حەشدی شەعبی دەورێکی سەرەکی دەگێڕێ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داکۆکی کراو لە لایەن  ئەمریکا، ئیسراییل و ژمارێک ڕژێمی عەرەبی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا . پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسراییل بە مەبەستی پشتگری لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا ، بنکە و مەتەریزەکانی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە و هەروەها بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لەو وڵاتەیان دابوویە بەر پە لامار. حەشدی شەعبی ئێراق شان بە شانی سوپای ئەم وڵاتە هەوڵی داوە بۆ بنەبڕ کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش.

پێشتر "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی بەرەوپێشبردنی  کاروباری ئێراق، ڕژێمی زایۆنی بە هۆکاری پەلاماردرانی بنکە و مەتەرێزەکانی حەشدی شەعبی ڕاگەیاندبوو.

سەرپەیڤ