کانونی دوھەم 10, 2020 15:40 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی شارومەندانی عێراقی لە شوێنی شەهادەتی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس

سەدان کەس لە شارومەندانی عێراقی بە کۆبوونەوە لە شوێنی درانی موشەکی ئەمریکایی لە کاروانی سەردار ژینڕاڵ "قاسم سلێمانی " فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و"ئەبو مەهدی موهەندیس "ی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ، ئەو دڕەندەکاریەی ئەمریکایان شەرمەزارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، شارومەندانی عێراقی بە هەڵدانی دروشمی دژە ئەمریکایی ، جارێکی ترڕێزیان گرت لە  یادی شەهیدان "سەردار سپەهبود " قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و" ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی . سەردار سپەهبود "قاسم سلێمانی " فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەیانی هەینی سێهەمی ژانێڤەر ، بەبانگهێشتی ڕەسمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو، هاوڕێ لەگەڵ " ئەبومەهدی مەهەندیس " جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وهەشت کەسی تر لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان  لە نێزیک فڕگەی بەغدای عێراق شەهید کرا. هەرلەم حاڵەدا ، " سەفا ئەلتەمیمی " وتەبێژی گروپی " سرایا ئەلسەلام" ی عێراق وەڵامی موشەکیی ئێران بە بنکەی ئەمریکایی " عەین ئەسەد " سەربە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای عێراقیان  زەبری قورس وبەهێزلە ئابڕوی ئەمریکیەکان وەسف کرد. "عەلی ئەلحسینی " لە فەرماندە پایە بەرزەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقیش وتی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای پەلاماری ئێران بۆ سەر بنکە ئەمریکیەکان لە عێراق لە حاڵەتی سەرلە شێواویی وداماوی دابوو ودەس بە دامانی یەکیەتی ئوروپا ناتۆ بووە. 

سەرپەیڤ