کانونی دوھەم 28, 2020 07:53 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حیزبوڵڵای ئێراق: ئەگەری زۆرە عەرەبستان و ئیمارات دەستیان هەبێ لە پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێراق

دوابەدوای ئەوەی ئەو پەلامارانەی بە کاتیوشا کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێراق و سەبارەت بەوەی کە کێ و یان چ کەسانێک ئەو پەلامارەیان ئەنجام داوە، وتەبێژی فەرمیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای ئێراق وتی: پەلاماردرانی باڵوێزخامەی ئەمریکا کاردانەوەیەکی ئاسایی بەرامبەر بە کردەوە و دوژمنایەتییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێراق و گەلی ئێراقە.

"جەعفەر حسێنی" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلجەزیرە وتیشی: بێتوو خۆڕاگری ئیسلامی لە ئێراق ویستبای ئەو پەلامارە ئەنجام بدات ڕاشکاوانە ڕایدەگەیاند و بە ئاشکرا دەیکرد و ئەوە هەر ئەو کارەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ هەتا ساڵی ٢٠١١ بە چاوی خۆمان بینیومانە و هەر ئۆپەراسیۆنێک کە دژ بە ئەمریکا و و یان سوپای ئەمریکا لە ئێراق ئەنجاممان دەدا بەرپرسایەتییەکەمان دەگرتە ئەستۆ؛ کەوایە ئەو پەلامارە دەتوانێ لە  ئاراستەی ئامانجێکی تێکدەرانە بێ کە عەرەبستانی سەعوودی یان ئیمارات پێ و شوێنی دەگرن و ئەو دوو وڵاتە هەروەها داکۆکی دەکەن لە ئاژاوەگێڕانی نێو خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێراق؛ کەوایە ئەگەری زۆرە عەرەبستان و ئیمارات دەستیان هەبێ لە پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئێڕاق بخەنە نێو گوشار و تەنگانەوە و هەروەها ئەمریکایش ئیتر بە هاسانی بتوانێ وەبەر پەلاماردانی هێزەکانی خۆڕاگری یان گەلی ئێراق پاسا بداتەوە؛ کەوایە ئەوەی دەتوانین سەبارەت بەو پەلامارە بڵێین ئەوەیە کە کاردانەوەیەکی ئاساییە و ئەوەیش بڵێن کە ئەگەر لە لایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە ئەنجام درابایە، بێ گومان بەرپرسایەتییەکەی دەگرتە ئەستۆ.