پەرلەمان دەنگ بە بەرنامەی کاری دەوڵەتەکەی کازمی دەدات
May 07, 2020 02:46 Asia/Tehran
کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی پارێزگا جۆربەجۆرەکان لە بەر نەبوونی نوێنەرێکیان لە کابینەی تازەی دەوڵەتی عێراق لە کازمی بە گلەیین.
وەک باسی دەکرێت کاببنەی دەوڵەتی تازەی عێراق بە سەرۆکایەتیی موستەفا کازمی داگری ١٢ وەزیر لە بەغدا، وەزیرێک لە ئەنبار، وەزیرێک لە سەلاحەددین، وەزیرێک لە موسڵ، وەزیرێک لە کەرکوک، دوو وەزیر لە دیالەو سێ وەزیر لە ھەرێمی کوردستانە.
لەم ناوەدا پەرلەمانتارانی سەربە پارێزگای بەسرە لە سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی وەزیران بە گلەیین و داوای پۆستی وەزارەتی نەوت بۆ کاندیدێکی خۆیان دەکەن. بە پێی زانیارییەکان گوایە پارتیش لە بارەی وەرگرتنی وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ موستەفا کازمی وتووێژی کردووە.
لە ئێستادا باسی ئەوە دەکرێت کە گوایە پەرلەمانی عێراق دەنگی بە بەرنامەی کاری موستەفا کازمی داوە وەک سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.