May 14, 2020 12:45 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشەکانی داعش لە باشووری سامەڕای عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبی توانییان ھەوڵی تیرۆریستانی داعش بۆ کنەکردنە نێو باشووری شاری سامەڕە لە پارێزگاکانی سەلاحەددینی عێراق پوچەڵ کەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵب ئەلعالەم، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیانامەیەک دا ڕاگەیاند: تیپی ٤١ی حەشدی شەعبی لە پاش تێکھەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی داعش کە بەنیاز بوون خۆیان بخزێننە ناوچەی «تەل زەھەب» لە باشووری سامەڕاوە، پاشەکشەیان پێ کردن.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، تیرۆریستانی داعش بەنیازبوون، یەکەکانی حەشدی شەعبی بکەنە ئامانج کە لە ئەنجامی لە سەر ھەست بوونیان، تیرۆریستان بە ناچاری کشانەوەو ھەڵاتن.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی چوارشەممەش بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی پێشگرانە، ھەوڵی داعش بۆ کنەکردنەنێو پارێزگای سەلاحەددین ھەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتەی پوچەڵ کردەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمە تیرۆریستییەکان و لەوانە داعش لە عێراق، بەرماوەکانیان ھێشتاش لەم وڵاتەدا ماون.

سەرپەیڤ