May 15, 2020 16:27 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق داوای داخرانی کەناڵێکی سەعودی دەکات

لێژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دوابەدوای سوکایەتی کردنی کەناڵی سەعودیی (MBC) بە جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی داوای داخرانی ئەم کەناڵەی سەعودییەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، لێژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:  کەناڵی سەعودیی (MBC) لەماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە سوکایەتیی بە کەسایەتییە عێراقییەکان کردووەو وای لێھاتووە کە سوکایەتی بە کەسایەتییەکی نیشتیمانی و خەباتکاری وەک «ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی شەھیدی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دەکات.

ئەم لێژنەیە جەختی کرد: کەناڵی سەعودیی (MBC) لە بەر سوکایەتی کردن بە شەھید موھەندیس و چەواشەکاریی بە ئەنقەست، دەبێ دابخرێت.

«فاڵەح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش وێڕای سکاڵادەربڕین لە  کەناڵی سەعودیی (MBC) جەختی کرد: ئاوا میدیاگەلێک بە نیازی چەواشەکارین لە بارەی بەسەرھاتی پاڵەوانەکانی عێراقەوە.

فەیاز لە دامەزراوەکانی چاودێری ڕادیۆوتەلەفزیۆنی عێراق داوای کرد کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاوا میدیاگەلێکی چەواشەکار سوکایەتی بە مێژووی سەرکردە سەرکەوتوو دەکات. 

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.  

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش لە کاردانەوە بەرامبەر بەو دڕندەکارییە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند. فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق لە ئێستادا داوا لە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن کە ھەرچی خێراتر ئەم پەسەند کراوەیە ڕاپەڕێنێت.

سەرپەیڤ