May 26, 2020 02:06 Asia/Tehran
  • عێراق: تیرۆریستانی داعش یان دەبێ خۆیان بدەن بە دەستەوە، یان دەبێ بکوژرێن

وتەبێژی سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ھاوبەشی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەڵمەتی «ئەسوەدولجەزیرە» توانیویەتی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت، ڕوو لە تیرۆریستانی داعش جەختی کردووە:تیرۆریستانی داعش یان دەبێ خۆیان بدەن بە دەستەوە، یان دەبێ بکوژرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سومریەنیوز، «تەحسین خەفاجی»  وتەبێژی سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕەوتی ھەڵمەتی ناسراو بە  «ئەسوەدولجەزیرە» کە لە حەوتەی ڕابردوو دەستی پێ کراوە، ھەتا ئێستا کۆمەڵێکی زۆر لە دەست و پێوەندەکانی داعش ڕاپێچ کراون.

خەفاجی وتیشی: ئەم ھەڵمەتە توانیویەتی لە  ئامانجەکانی خۆی بپێکێت و ھێزەکانی ئاسایشت و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ڕێکخراوەی ھەواڵگریی بە دۆزینەوەی ڕێکی مۆڵگەی تیرۆریستان بەستێنی بۆ ڕاپێچ کردنی کۆمەڵێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعش خۆش کرد کە ھێندێکیان وەک خەزنەی زانیارییەکانی داعش دێنە ئەژمار.

سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ھاوبەشی عێراق  ١٧ی مای باسی دەست پێ بوونی ھەڵمەتی «ئەسوەدولجەزیرە»ی کرد بە مەبەستی ڕاماڵین و پاکتاوکردنی بیاوانی ئەلجەزیرەی باکووری پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای سەلاحەددین و باشووری پارێزگای نەینەوا و وتی: لەم ھەڵمەتەدا ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ئەمریکا ھیچ ڕۆڵێکی نەبووە.

ئەلجەزیرە بە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای عێراق لە نێوان دوو چۆمی فۆرات و دیجلە دەوترێت. 

سەرپەیڤ