ئاب 06, 2020 16:39 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھاوبەشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە نەینەوا

ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ھەڵمەتێکیان بۆ پاکتاوکردنی پارێزگای نەینەوا لە بوونی بەرماوەکانی داعش دەست پێ کرد.

بنکەی ھەواڵدەریی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ پێنج شەممە وای بڵاو کردەوە کە، ئەم ھەڵمەتە ئاسایشتییە گەورەیە لە «دوورگەی حەزەر» و «وادی سەرسار» ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوای عێراق دەستی پێ کراوە.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە نیازن ئاسایشتی ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دابین بکەن و یارمەتیی گەڕانەوەی ئاوارەکان بدەن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «سادق حسەینی» بەرپرسی میدیایی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش باسی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی «مەتیبیجە»ی پارێزگای سەلاحەددینی باکووری عێراق و کوژران و بریندار بوونی پێنج لەشکریی ئەم وڵاتەی کردووە.

حسەینی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرماوەکانی داعش بە داکۆکیی ئەمریکا لە پارێزگاجۆربەجۆرەکانی عێراق خەریکی جێگۆڕکێن و کرداری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ