تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 10:05 Asia/Tehran
  • بەرپرسی وەرگرتنی منداڵان لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی دا کە هێزەکانی دژە تیرۆریزمی عێراق بەرپرسی بەشی ئەندامگیری منداڵان لە گرووپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووە.

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ڕەسووڵ  لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی عێراق توانیان م.ح ، فەرماندەی بەشی ئەندامگیری منداڵانی داعش لە ناوچەی فەلووجە دەستگیر بکەن.

ناوبراو ئاماژەی کرد کە ئەو هێزانە بە هێرشەکانی خۆیان بۆ ئەو ناوچانە کە داعش تێیدا چالاکە، تا وشک کردنی سەرچاوەی توندڕەوی درێژە دەدەن.

ناوبراو دواجار گوتی  داعش تێدەکۆشێت بە وەرگرتنی منداڵان بنکەیەک لە تیرۆریستەکان لە داهاتوو پێک بهێنێت.

 

سەرپەیڤ