تشرینی دووه‌م 25, 2020 09:42 Asia/Tehran
  • نوێنەری گۆتریش: ئایەتوڵڵا سیستانی پێداگری لە سەر ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و زوڵاڵ دەکات لە عێراق دا

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق ڕایگەیاند: مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق داکۆکی لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و زوڵاڵ لە عێراق دا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«جنین ھینیس پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی خۆی دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت وێڕای ستایشی ڕۆڵی مەرجەعی باڵای ئایینیی ئەم وڵاتە، وتی:«ئایەتوڵڵا سیستانی» لە سەر گرینگایەتیی دەنگدانی ئازاد و بە بێ ھیچ چەشنە گوشارێک لە ھەڵبژاردندا پێی داگرت.

پاسخات وتیشی:«ئایەتوڵڵا سیستانی» لەسەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و زوڵاڵ لە عێراقیش دا پێی داگرت.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ