تشرینی دووه‌م 28, 2020 07:35 Asia/Tehran
  • داوای موقتەدا سەدر لە لاگرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی لە گەڵ تەلەڤیڤ

رابەری رەوتی سەدر لە لاگرانی خۆی ویست لە بەرامبەر گەندەڵکاران و برەوپێدەرانی بەدڕەوشتی و کەسانێک کە بەدوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسراییلدان ، راوەستن .

 سەدان کەس لە لاگرانی رەوتی سەدری عێراق رۆژی هەینی لە بەرامبەر بینای پارێزگاریی میسان دەستیان دایە خۆپێشاندان و خوازیاری چاکسازی بوون .

 موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رۆژی رابردوو رایگەیاند : ئێمە پێبەندین بە بەرگری لە ئایین و باوەڕ و وڵاتەکەمان لە بەرامبەر ئەم دابەزینە ، ئیلحادی ئاشکرا ، بەرزبوونەوەی بەدڕەوشتی و لە دژی شوێن کەوتنی رۆژاوای کافر .  ئێمە پێبەندین بە بەرگری لە باوەڕە دینیەکانی خۆمان بە شێوازی رەوا و بە دوور لە توندی و تیژی ، کوشتن و ئاگردان و داخستنی ڕێگاو بان ، داگیرکاری ، بۆردومان و غەدر و ستەم .

وتیشی : ئێمە پێبەندین بە بەرگری کردن لە عێراق لە هەمبەر گەندەڵکاران . پرۆژەی چاکسازی ئەمانەتێکە لە ئەستۆی ئێمە .

سەرپەیڤ