کانونی دوھەم 19, 2021 07:51 Asia/Tehran
  • ئەلمەیادین: دوو  کاروانی لۆجیستیکیی ئەمریکا لە ناسریەو سەماوەی عێراق کرانە ئامانج

کەناڵی ھەواڵیی مەیادین ڕایگەیاند کە کاروانێکی سەربە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە پارێزگای ناسریەی عێراق بوو بە ئامانجی بۆمباگەلی تەنیشتی جاددە.

کەناڵی ھەواڵیی مەیادین لە بەغداوەخ ھەروەھا شەوی سێ شەممەش ڕایگەیاند کە کاروانێکی لۆجیستیکی و بارەبووی دیکەی سەربەم ھاوپەیمانییەش لە «سەماوە» دا کراوەتە ئامانجی بۆمباگەلی تەنیشستی جاددە.

پەرلەمانی عێراق ساڵی ڕابردوو دوابەدوای ھەنگاوەکەی واشێنگتۆن بۆ تیرۆر کردنی ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق لە نزیک فڕگەی بەغدا، گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتەی تێپەڕاند.

سەرباری ئەمەش لەشکریانی بیانیی سەقامگرتووی عێراق بە تایبەت ھێزەکانی ئەمریکی ھێشتا خاکی عێراقیان بە تەواوی چۆڵ نەکردووە.

سەرباری ئەو ھەموو تەوژم و گوشارەی خەڵکی عێراق بۆ سەر لەشکریانی بیانی بۆ چۆڵ کرانی وڵاتەکەیان گەچی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ژڕمارەی چەکدارەکانی لە عێراق دا گەییشتووەتە ٢٥٠٠ کەس.

 

سەرپەیڤ