ئاب 19, 2017 13:58 Asia/Tehran
  • 
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی مەهاباد پلەی یەکەمی کۆڕبەندی گەشەی بەرهەم هێنانی مسۆگەر کرد

ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد له کۆڕبەندی گەشە و بەرزڕاگرتنی بەڕێوەبەرانی وبەرهەم هێنانی ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی سەر ئاستی پارێزگاکان، پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکبەر قوبادی بەڕێوەبەری پەیوەندییه گشتییەکانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: له کۆڕبەندی گەشه و مەزنی جێگران و بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکان، ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد وەک ناوەندی یەکەم بۆ بەرهەم هێننانی چینی "ج" و "د" له کۆی 33 ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکاندا هەڵبژاردرا.

قوبادی زیادیشی کرد: لەم کۆڕبەندەدا که ڕۆژانی 24 و 25ی مانگی گەلاوێژ به مەبەستی ئاشنابوونی جێگران و بەڕێوەبەرانی وەبەرهێنانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکان لەگەڵ تازەترین تەکنیکەەکان بەرنامه سازی جیهان، له شاری سیمنان بەڕێوه چوو، بۆ مسۆگەر کردنی پلەی یەکەم له سەر ئاستی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکان، ڕێز له ناوەندی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد گیرا.