ئه‌یلوول 20, 2018 14:24 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی نەخۆشی ڕەبۆ لە منداڵان دا

ڕەبۆ یان تەنگەنەفەسی نەخۆشیەکی درێژخایەنە، کە توشی سییەکان دەبێت و ئەم نەخۆشییە لە ئێستادا کاریگەری کردووەتە سەر ۲۵ ملیۆن کەس لە ئەمریکاو بەربڵاوە لە ناو هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا بەجۆرێک کە ۷ ملیۆن منداڵ لەئێستادا تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.

هەروەها ۳ ملیۆنیان تەمەنیان لە نێوان ۳-۱۱ ساڵە ، نەخۆشی تەنگەنەفەسی کار لەسنگ و قورگ دەکات و سییەکانیش دەگرێتەوە ، ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون هەمیشە هەست بەکورتی هەناسەدانیان دەکەن و کۆکەی بەردەوامیان هەیە.

کۆنتڕۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە لە لایەن زۆر کەسەوە بە بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکییە، کە ڕۆژانە بە بەردەوامی بەکاری دەهێنن ،

باوترینیان بەکارهێنانی پەمپی هەناسەتوندییە، کە تەنانەت لە لایەن منداڵانیشەوە بەکاردێت بۆ ئاسان کردنی کرداری هەناسەدان.

لە لێکۆڵینەوە جیهانیەکاندا دەرکەوتووە منداڵان توانای چارەسەریان باشترە بەتایبەت ئەگەر لەسەرەتای توش بونیان بە نەخۆشییەکە هەستی پێبکەن ، چونکە پزیشکەکان توانای ڕێکخستنی شێوازەکانی هەناسەدانیان بۆ منداڵان ئاسانتر دەبێت.

هەڵمژینی هەوای ناو پەمپەکە لە ڕۆژێکدا دوو جار لە لایەن کۆمەڵێک لەمنداڵانەوە تاقیکرایاوە بۆ ماوەی 48 ڕۆژ، دەرکەوت کە تەندروستیان باشترە لەو منداڵانەی، کە ڕۆژانە زیاتر یاخود کەمتر لە ۲ جار پەمپەکە بەکاردەهێنن.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە لە ناو منداڵاندا ، پێویستە لەسەر دایکان و باوکان، کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن و زۆر ئاگادار بن لەبەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی و پەمپی هەناسەتوندی.

هەوڵ بدەن منداڵەکانیان دوربن لە تەپوتۆز و دوکەڵی جگەرەو شوێنێکی گونجاویان بۆ دابین بکەن بۆ خەوتن ، لەبەر ئەوەی ڕێگری بکەن خراپ بوونی باری تەندروستیان و بەتایبەت هەناسەدانیان.