ئادار 15, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • ١١ گوندی ناوچەی هەورامان تۆماری نەتەوەیی کران

بەرپرسی گشتی فەرهەنگی کوردستان وتی: ١١ گوندی ناوچەی هەورامان لە دوو شاری سنە و سەوڵاوا لە خشتەی ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحسەن عەلەوی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی تۆماری ئێران بە سەرۆکایەتی جێگری میراتی فەرهەنگی ئێران ١١ گوندی پارێزگای کوردستان لە ناوچەی هەورامان تۆماری نەتەوەیی کران.

ناوبراو زیادی کرد: گوندەکانی بێساران، تەنگی سەر، نییەر، دەل، دڵمەرز، دێوەزناو، ناو، کلجی، عەباس ئاوا، بڵبەر و کەماڵە لە خشتەی ئاسەواری نەتەوەیی تۆماری نەتەوەیی کران.

عەلەوی وتی: ئەو کارە پاش چەند مانگ هەوڵی کارناسانی بنکەی میراتی فەرهەنگی هەورامان و هاوکاری و پاڵپشتی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاری کوردستان گەیشتە ئاکام.

عەلەوی وتی: لەمەو بەدوا و بە راگەیاندنی جێگری سەرۆک کۆمار بە پارێزگاری کوردستان پێکهاتەی مێژوویی ئەو گوندانە لە ژێر جاوەدیری و پاراستنی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگییە و هەر جۆرە دەستێوەردان یان کارێک کە ببێتە هۆی رووخان یان گۆڕانی شوناسیان بە پێی مادەکانی ٥٥٨ تا ٥٦٩ ی یاسای سزا ئیسلامییەکان، تاوان دێتە ئەژمار و سزا یاسایەکان دەیگرێتەوە و چاک کردنەوە و بووژانەوەی ئاسەوار بە چاوەدێری و پشت ڕاست کردنەوەی ئەو ڕێکخراوە مومکینە.