ئاب 28, 2020 17:32 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی بەڵگەکانی ئێران بۆ میواندارەتیی جامی گەلانی ئاسیای ٢٠٢٧

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بەڵگەکانی ھاوپەیوەند بە پاڵێوراوەتیی میوانداری کردنی کێبەرکێکانی جامی گەلانی ئاسیای ٢٠٢٧ی بۆ کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕەوانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەکانی حەوتەکانی ئەم دواییەو ھەروەھا یەکەم کۆبوونەوەی بنکەی ھاوپەیوەند بە پێشنیاری میواندارەتی کردنی جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٧، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بەڵگە داواکراوەکان لە لایەن کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای لە دەرفەتی یاسایی دا بۆ ئەم کۆنفیدراسیۆنە ڕەوانە کردووە.

بەڵگەکان داگری تایبەتمەندی و ئانایی سەخت ئامێرو نەرم ئامێری وڵاتن لە بواری جۆربەجۆردا کە لە ٧٥ لاپەڕەدا لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەوە ئامادە کراو ناردرا بۆ کۆنفیدراسیۆن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی میوانداری کردنی کێبەرکێکانی جامی گەلانی ئاسیای ٢٠٢٧ لەگەڵ وڵاتانی قەتەر، عەرەبستان ، ئوزبەکستان و ھیند خەریکی ململانێیە.

کێبەرکێکانی جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٣ بە میواندارەتیی وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت. 

سەرپەیڤ