شوبات 24, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • کردەی تاوانکارانەی سەربازانی ئەمریکی لە ترۆری سەردار سولەیمانی بەئامانجی ناجێگیرکردنی ناوچە

نوێنەری سەرۆک کۆماری رووسیا لە رۆژاوای ئاسیا، ڕایگەیاند، کردەی تاوانکارانەی سەربازانی ئەمریکی لە ترۆری فەرماندەری شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەمەبەستی ناجێگیرکردنی ناوچەکە بووە.

"میخائیل بوگدانۆف" نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە رۆژاوای ئاسیا، لەدیمانە لەگەڵ حەفتەنامەی یونانیی "تو ویما" وتی: ژمارێک بەرپرسی سیاسیی ئەمریکا هۆگری ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناوچە نین.

بەقسەی نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە رۆژاوای ئاسیا، ترۆری سەردار سولەیمانی بەئامانجی ناجێگیرکردنی ناوچە بوو، ئەوە لەکاتێکدایە کە دەور و رۆڵێکی بەرچاو گێڕا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا.

سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی و تاقمێک لە هاوڕێکانی سێی ژانڤییەی٢٠٢٠ لە هێرشی ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکارەکانی ئەمریکی لە فڕگەی بەغدای پایتەختی عێراق، شەهید کران.

سەردار سولەیمانی لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق، سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.