ئه‌یلوول 25, 2017 15:20 Asia/Tehran
  • پارتی دەسەڵاتداری تورکیا: مەسعوود بارزانی باکووری ئێراقی بە ئیسرائیل فرۆشت

پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، باکووری ئەو وڵاتەی بە رژیمی زایۆنیستی فرۆشت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلئیتجاهی ئێراق، پارتی دادوگەشەی تورکیا ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەپێداگریی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی ئەو ناوچەیە، باکووری ئێراقی سپاردە دەست رژیمی زایۆنیستی.

رژیمی زایۆنی داکۆکی کردووە لە بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی، جیهانییەکان و نەیارەتی حکومەتیی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.

 

سەرپەیڤ