تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 07:32 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کونسولخانەی ئێران لە هەولێر بە دوای دەسدرێژی بۆسەر ئەم شوێنە دیپلۆماتیکە

کونسولخانەی ئێڕان لە هەولێر شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بە دوای دەسدرێژی هەندێ کەس بۆسەر ئەم شوێنە دیپلۆماتیکە، بەیاننامەیەکی دەرکرد .

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بەوەی کە دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی هاوکات لە گەڵ داخرانی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هەندێ کەس لەژێر کارتێکەریی غەرەزی سیاسی ، نوێنەرایەتی کوماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێریان دایەبەر دەسدرێژی ، جەخت کراوە بێگومان خەڵکی شەریفی هەولێر کە شەڕی ئازایانەی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دژی رێکخراوی ترۆریستیی داعشیان لەبیر ماوە لەم جۆرە کارانە بەدوورن .

کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی دەسدرێژیی بۆسەر نوێنەرایەتی ئێران ، ئەرکی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پاراستنی نوێنەرایەتی دیپلۆماتیک و ئێرانیانی وەبیر هێنایەوە و رێزی گرت لە داخ و مخابن دەبڕینی بەرپرسانی ساسی ، سەرانی عەشایر و خێڵەکان ، مامۆستایانی زانکۆ و زانایانی ئایینی ، ئەندامانی پەرلەمان ، خەڵکی بەشەڕەفی هەرێمی کوردستانی عێراق ، موسڵ ، کەرکوک و ئێرانیانی دانیشتووی هەرێمی کوردسانی عێراق .

وەزاڕەتی دەرەوەی عێراقیش رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا " پەلاماری پلان بۆ کراو " بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و " بێ ڕێزی کردن بە ئاڵای وڵاتێکی برادرە " ی ئیدانە کرد .

زۆرێک لە کاربەدەستان ، کەسایەتیەکان و گەلی عێراقیش ئەم کارە دوژمنکارانەیان مەحکوم کرد .

چالاکانی  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق رایانگەیاند لەوانەیە دەسدرێژی کاران بۆسەر بینای کونوسلخانەی ئێران ، لە لاگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بن . 

 

سەرپەیڤ